ئه‌مڕۆ(20ی كانوونی دووه‌م ) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كانی و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌كانی سنوره‌كه و به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌كه، له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كاری هونه‌ری ماكێتی جیهان كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی سه‌نته‌ره رۆشنبیریه‌كانی گه‌رمیان ئاماده‌كرابوو نمایشكرا و تێدا چه‌ندین شوێن و بینای ناسراوی وڵاتانی جیهانی له خۆگرتبوو.
له‌و باره‌یه‌وه پشكۆ محه‌مه‌د رۆسته‌م به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره رۆشنبیرییه‌كانی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له درێژه‌ی كار و پرۆژه‌كانمان به چاودێری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ تابلۆی هونه‌ری ماكێتی جیهان_مان ئاماده‌كردووه كه تێدا چه‌ندین شوێنه‌وار و بینا و شوێنی ناسراوی وڵاتانی جیهان له خۆده‌گرێت.
ووتیشی "له چه‌قی بازنه‌ی ماكێته‌كه‌دا یه‌كێك له پارچه‌كانی كوردستانی تێدایه ئه‌وه‌ش په‌یكه‌ری ئازادی شاری سنه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان".
هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ دوابه‌دوای نمایشكردنی كاره هونه‌ریه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ست خۆشی له به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی سه‌نته‌ره رۆشنبیریه‌كانی گه‌رمیانی كرد، هیواشی خواست له پرۆژه هونه‌ریه‌كانیان به‌رده‌وام بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی دووپاتكرده‌وه.