نوسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، له ساڵی رابردوودا زیاتر له 35 هه‌زار پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان چاپكراوه و تا ئێستاش به‌شێك له هاوڵاتیان پاسپۆرته‌كانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
به‌پێ ئامارێكی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان/ سلێمانی /2 كه وێنه‌یه‌كی بۆ دراوه‌ته سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) له‌ساڵی رابردوودا نوسینگه‌كه 35 هه‌زار و 608 پاسپۆرتی بۆ هاوڵاتیان چاپكردووه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 674 هاوڵاتی تا ئێستا پاسپۆرته‌كانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو زۆرترین هاوڵاتی مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردنی پاسپۆرت_ یان ئه‌نجامداوه كه پێنج هه‌زار و 980 پاسۆرت بووه، له به‌رمبه‌ردا، كه‌مترین مامه‌ڵه‌ش بۆ ده‌رهێنانی پاسۆرت له مانگی ته‌مموزدا بووه كه خۆی ده‌بێنته‌وه له هه‌زار و 263 پاسپۆرت.
نوسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان/سلێمانی/2 كه له شاری كه‌لاردایه، ئامێری تایبه‌ت به چاپكردنی پاسپۆرتی هه‌یه و ده‌توانێت له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان ده‌ربكات، هه‌روه‌ها ئه‌م نوسینگه‌یه تایبه‌ته به هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ندێك له قه‌زا و ناحیه‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور.