پزیشكه‌كانی گه‌رمیان رێزلێنان ده‌به‌خشنه به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی
8 / 2 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (8ی شوبات) ژماره‌یه‌ك له پزیشكه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌به‌رامبه‌ر زیاتر له دوو ساڵ خزمه‌تكردنی خه‌لاتی رێزلێنیان به‌خشیه به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، هاوكات له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رۆڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌یان له پێشكه‌وتنی كه‌رتی ته‌ندروستی له سنوره‌كه‌دا به‌رز نرخاند.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوه‌نوه‌كه‌دا ئه‌و ژماره پزیشكه ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیدا وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان (د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان) توانیوێتی به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی بواری ته‌ندروستی له سنوری گه‌رمیان چاره‌سه‌ر بكات و رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاڵپشتێكی باش بووه بۆیان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه.
هه‌ر له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی له به‌رلاێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان كرد و رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا كێشه‌یه‌كی زۆر له بواری ته‌ندروستی له سنوره‌كه‌دا هه‌بووه به‌ڵام ئێستا به‌شێكی زۆر له‌و كێشانه به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی (د. حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان) چاره‌سه‌ركراون و توانیوێتی خزمه‌تێكی باش به بواری ته‌ندروستی له گه‌رمیاندا بكات.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له لایه‌ن پزیشكه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌وه رێزلێنانی تایبه‌ت به‌خشرایه د. حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه د.حه‌سه‌ن سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی پزیشكه‌كان كرد و ووتی" له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و پزیشكانه رۆڵێكی باشیان بووه له خزمه‌تكردنی هاولاتیان و كاری باشیان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌كو هه‌میشه پاڵپشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بووه بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی له سنوره‌كه‌دا.
514 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|