به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ رێگری له‌زیاده‌ڕه‌وی ده‌كرێت
9 / 2 / 2015
به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، رێگری له زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی و كڕین و فرۆشتن به‌و زه‌وییانه‌وه ده‌كریت و، له ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت.
عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ (9ی شوبات) رایگه‌یاند: دوێنێ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنمایانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شاره‌وانی و كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێداراوه بۆ رێگریكردن له زیادڕه‌وی و له كرین و فرۆشتن و به زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان.
عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر رونیشكرده‌وه، له رێنماییه‌كان هه‌رسێ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، لێدان و هه‌ڵكه‌ندنی بیر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ده‌كرێـت، هه‌روه‌ها رێگریكردن له كڕین و فرۆشتن به زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت و سه‌رپێچیكارانیش بدرێنه دادگا.
راشیگه‌یاند: هه‌ر به‌پێ رێنمایه‌كانی هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شاره‌وانی و كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رخانكردنی زه‌وی كشتوكاڵی ته‌نها بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی كشتوكالێ ده‌بێـت نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی تر.
ووتیشی "ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنمایانه لیژنه‌یه‌كی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك هێناوه".
هاوكات جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داواشیكرد، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری تایبه‌ت به‌و رێنماییه نوێیانه تا له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه هاولاتیان خۆیان له‌و مامه‌ڵه نایاساییانه به دور بگرن.
530 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|