كه‌لار: په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید حسێن مه‌نسور لادرا
11 / 2 / 2015
ئه‌مڕۆ(11ی شوبات) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كه‌س كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هید لیوا حسێن مه‌نسور و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی حكومی و حزبی، له مه‌راسیمێكدا له به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان په‌رده له سه‌ر وێنه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور لادرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا عه‌میدی محه‌مه‌د فایه‌ق وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد تێدا تیشكی خسته‌سه‌ر خه‌بات و رۆلێ شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور و رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بووه و له هه‌موو میحوره‌كاندا ئازایانه جه‌نگاوه داستانی بێ وێنه‌ی تۆماركردوه و له ده‌ستدانی فه‌رمانده‌یه‌كی نه‌به‌رد وه‌كو لیوا حسێن به خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌زانین . ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،پێشتر شه‌هید حسێن مه‌نسور به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان بووه، ئێمه‌ش وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م شه‌هیده نه‌مره، وێنه‌ی له به‌رده‌م ده‌رگا به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌مان داده‌نێنین.
دوای به‌دوای ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور لادرا، دواتریش له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه تاجه گوڵینه له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید دانرا.
725 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|