شاندێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
11 / 2 / 2015
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كێشه و كه‌موكورتییه‌كانی سنوره‌كه و گه‌یاندنی داواكارییه‌كان، ئه‌مڕۆ (11ی شوبات) شاندێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه و جێگری سه‌رپه‌رشتیار و قایمقامه‌كان و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ره‌كان كۆبویه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو، شانده‌كه كه پێكهاتبوون له سێ راوێژكار بواری یاسایی و سیاسی و به‌رپرسی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی ئاماجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌روو، كه خۆی ده‌بینیه‌وه له گوێگرتن له داواكاری و پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سنوری گه‌رمیان و گه‌یاندنیان به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان.
سه‌باره‌ت به ئیداره‌ی گه‌رمیان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت له سنوره‌كه‌دا عه‌تا محه‌مه‌د به‌رپرسی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی رایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا دروست بووه ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه و به جوهدی هه‌موو لایه‌ك تاوانیوێتی ئه‌زموونێكی جوانی ئیداره‌یی پێشكه‌شبكات.
ووتیشی: ئه‌مڕۆ لێره‌دا ئاماده‌ین به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانن له رێگه‌ی گه‌یاندنی داوكارییه‌كانه‌وه خزمه‌تێكی باشتر و به‌رفراوانتر به سنوری گه‌رمیان بگه‌ێنین، چونكه گه‌رمیان كه لانكه‌ی ئه‌نفال و قوربانیدان بووه شایه‌نی زۆر له‌وه زیاتره بۆی بكرێت.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی نێردراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان گه‌شه و ئاوه‌دانی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی له سنوره‌كه‌دا به‌جێگه‌یاندنووه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
ووتیشی: له ئێستادا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی داراییه‌ی رووی له هه‌رێم كردووه گه‌رمیان به‌شێكی زۆر له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ستاون و ئومێد ده‌كه‌ین له‌م ساڵدا قه‌یران كۆتایی پێ بێت و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت تا له رێگه‌یانه‌وه ناوچه‌كه زیاتر ببوژێته‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش قایمقامه‌كانی كه‌لار و كفری و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ره‌كان كێشه و كه‌مووكورتی و داواكارییه‌كانی سنوره‌كه‌یان خسته به‌رده‌ستی وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داوایان كرد كاری جدی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
728 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|