ڤێتێنه‌ری گه‌رمیان كارئاسانی بۆ بازرگانه‌كان ده‌كات
12 / 2 / 2015
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتێنه‌ری گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڤێتێنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، بایه‌خی ته‌واو به سنوری گه‌رمیان ده‌ده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌به‌خشنه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتێنه‌ری گه‌رمیان.
له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان د.عباس عه‌بدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڤێتێنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو باسی له‌وه كرد، گه‌رمیان له رووی هه‌ڵكه‌وته‌ی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداریه‌وه ناوچه‌یه‌كی گرنگ و بایه‌خدار و فراوانه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان گرنگی و بایه‌خی زیاتری پێ ده‌دات.
ووتیشی "له‌ئێستادا له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هێلكه و ماسی و شیره‌مه‌نی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و دواتر بۆ ناوچه‌كانی ناراست و خوارووی عێراق ده‌نێردرێت، بۆیه له پێناو خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كارئاسانی كردن بۆ بازرگانه‌كانی سنوره‌كه، به شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆمان له چوار چێوه‌ی یاسا و رێنمایه‌كان ده‌ده‌ین به به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێنه‌ری گه‌رمیان تا مامه‌ڵه‌ی بازرگانه‌كان به خێرایی رایی بكات رێگای دوریان بۆ مامه‌ڵه‌كانیان نزیك بكاته‌وه".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاس و پێزانیی خۆی ئاراسته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڤێتێنه‌ری كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به ڤێتێنه‌ری گه‌رمیان خۆی له خۆیدا گرنگیدانه به سنوره‌كه و خۆمخۆریه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كه‌رتی بازرگانی له هه‌رێمدا، هیواشی خواست وه‌زاره‌ته‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی تری گه‌رمیاندا بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان پێ ببه‌خشن .
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان داهاتێكی باشی هه‌یه بۆ حكومه‌ت و ژێرخانی ئابووری وڵات و بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی بازرگانی له گه‌رمیان به تایبه‌تی و هه‌رێم به گشتی، بۆیه به‌م هه‌وڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڤێتێنه‌ری جوڵه‌ی بازرگانی خێراتر ده‌بێت.
645 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|