له كه‌لار شوقه دابه‌شده‌كرێت
16 / 2 / 2015
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران له شاری كه‌لار كه خۆی له 72 شوقه ده‌بینێته‌وه ته‌واوبووه و بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (18ی شوبات) به‌سه‌ر سودمه‌ندبوانیدا دابه‌شبكرێت.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی چینی هه‌ژار له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروستده‌كات و ئه‌مڕۆش ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و 72 شوقه‌یه‌ی وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ چینی كه‌مده‌رامه‌ت دروستكراوه له ئێستادا ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر سودمه‌ندبوانیدا.
ئاشكراشیكرد، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (18ی شوبات) له مه‌راسمێكدا به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، به‌سه‌ر ئه‌و سودمه‌ندبواندا دابه‌شده‌كرێت كه به‌خاڵبه‌ندی سودمه‌ند بوون و به پرۆسه‌ی پاكتاوكردندا تێپه‌ریوون و ناویان جێگری كراوه.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دواشی له سودمه‌ندبوواندا كرد، كاتژمێری 11 سه‌رله‌به‌یانی له رۆژی چوارشه‌ممه (18ی شوبات) له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ژماره‌ی شوقه‌كانیان كه به شێوازی تیروپشك دابه‌شده‌كرێـت.
یونس ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: پرۆژه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ چینی كه‌مده‌رامه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زارتی ئاوه‌دانكردنه‌وه له سنوری گه‌رمیاندا به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌ئێستادا چه‌ندیین پرۆژه‌ی تر له بواری جێبه‌جێكردندایه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌وانه‌ش به‌سه‌ر سودمه‌ندبواندا دابه‌شده‌كرێن.
بۆ بینینی ناوی ئه‌و 72 سودمه‌ندبووه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكانه‌ی لای خواره‌وه بكه
889 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|