به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه 72 شوقه‌كه‌ی كه‌لار دابه‌شكرا
19 / 2 / 2015
ئه‌مڕۆ (19ی شوبات) به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وسه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كه‌ی و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی گه‌رمیان، له مه‌راسیمێكدا 72 شه‌قه‌كه‌ی كه‌لار به‌سه‌ر سودمه‌ندبوانیدا دابه‌شكرا. له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: گه‌رمیان له رابردوودا له وێرانی و سوتماكیدا به‌ده‌ست رژێمی به‌عس پشكی شێری به‌ركه‌وتووه و زۆرترین قوربانی داوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ده‌ستی كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له بواره جیاوازه‌كاندا ئاوه‌دانی و گه‌شه‌كردنی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ئه‌وه‌دانكردنه‌وه‌ی له پێناو خزمه‌تكردن به چینی كه‌مده‌رامه‌ت له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی ئه‌م 72 شوقه‌ی له‌شاری كه‌لار دروستكردووه كه ئه‌مڕۆ دابه‌شده‌كرێت، له قه‌زای خانه‌قینیش 36 شوقه ته‌واو بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر هه‌مان بودجه له ئێستادا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆژه‌ی دروستكردنی 456 شوقه له بواری جێبه‌جێكردندایه. سه‌ڵاح كوێخا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌م پرۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌شێك له كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له سنوری گه‌رمیان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا داوایكرد، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له پرۆژه‌كانی داهاتوویدا هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی گه‌رمیان له‌به‌رچاو بگرێت و له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له سنوره‌كه، له دروستكردنی یه‌كه‌ی تردا گرنگی زیاتر به گه‌رمیان بدرێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌شدا به ئاماده‌وانی سودمه‌ند بووان، ژماره‌ی 72 شوقه‌كه به‌شێوازی تیروپشك به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا كه 36 شوقه‌ی تایبه‌ت بوو به فه‌رمانبه‌ران و 36 تری تایبه‌ت بوو به هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت.
دوابه‌دوای به‌وه‌ش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای جه‌نگی داعش و قه‌یرانی دارایی به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له كاروانی دووه‌مدا ئه‌و یه‌كانه‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له بواری جێبه‌جێكرندان ته‌واو ده‌بن به‌سه‌ر سودمه‌ندبوانیدا دابه‌شده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان له داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌ن به پلانی ستراتیژی پرۆژه‌ی زیاتر له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی جێبه‌جێبكه‌ن، به تایبه‌ت چاككردن و به دووسایدكردنی جاده سه‌ره‌كیه‌كان.
882 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|