به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو
24 / 2 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (24ی شوبات) له رێوڕه‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌رێوه‌به‌ری نوێی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كرابوو.
له‌سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه تێدا سه‌رۆك به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه و به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ئاماده‌بوو، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ده‌ستخۆشی له‌به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كرد بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باش و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ خواست و پشتوانی و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ سه‌ركه‌وتن له كاركانیدا دوپاتكرده‌وه.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: له ماوه‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له پاش ماوه‌یه‌ك خزمه‌تكردن، له‌سه‌ر داوای خوای ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و دواتر له‌سه‌ر بنه‌مای سیڤی به‌رێوه‌به‌ری نوێ ده‌ستنیشان كراوه.
هاوكات یادگار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ پاڵپشتیوانی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له رابردوودا و هیواشی خواست له ئاینده‌دا به هاوكاری فه‌رمانبه‌ره‌كانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌كو یه‌ك تیمی خه‌مخۆر كاره‌كانیان راییبكه‌ن.
910 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|