له گه‌رمیان 36 راوچی ده‌ست گیرده‌كرێت
24 / 2 / 2015
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 36 راوچی به‌هۆی راوكردنی جۆراو جۆره‌وه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستگیركراون و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه.
عه‌قید شوان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی گه‌رانی مه‌فره‌زه‌كانی به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌مان بۆ پاراستنی ژینگه و دارستانه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا 36 راوچی به‌هۆی راوی جۆراو جۆروه ده‌ستگیركراون.
روونیشكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی راوچیه‌كاندا مه‌فره‌زه‌كانیان توانیویانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامێر و كه‌لوپه‌لی راوكردندا كه خۆی ده‌نێته‌وه له هه‌شت تاپڕ و یه‌ك كڵاشینكۆف و سێ چه‌كی جۆری ساچمه و نۆ لایه‌ت و 11 فیشه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و راوچیانه به برێ زیاتر له 500 هه‌زار دینار غه‌رامه كراون و به‌لێنامه‌شیان پركدۆته‌وه له كاتی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یاندا سزای یاسایی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێندرێت.
عه‌قید شوان ووتیشی" هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م دوومانگه‌دا توانیومانه ژماره‌یه‌ك له جۆری باڵنده‌ی كێوی وه‌كو، بووكه سوره و بیبسوسه كه له لایه‌ن راوچیه‌كانه‌وه راو كرابوون ئازاد بكه‌ین".
242 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|