ئه‌مڕۆ(27ی شوبات) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كه‌ی و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌راتیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدان، له مه‌راسیمێكی ماته‌مینيدا په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ریف وچوار شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شه‌قامی شاره‌دێی گرده‌گۆزینه سه‌ر به قه‌زای كه‌لار لادرا.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری و هاورێ و هاوسه‌نگه‌ران و خانه‌واده‌ی شه‌هید عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ریف كه ناسراوه به "عومه‌ر حه‌مه دێز" له‌هۆڵی وه‌رزش و لاوانی قه‌زای كه‌لار به‌رێوه‌چوو چه‌ند چالاكیه‌ك له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی شه‌هید ئه‌نجامدرا.
پاشان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید "عومه‌ر حه‌مه دێز" خوێنرایه‌وه تێیدا وێرای به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌بوون، تیشكی خسته‌سه‌رئامانجی مه‌راسیمه‌كه و راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له مه‌راسمێكدا په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید عومه‌ر حه‌مه دێز و چوار شه‌هیدی تری بنه‌ماڵه‌كه‌مان به‌ناوه‌كانی (صباح محه‌مه‌د، عوسمان محه‌مه‌د، سیروان دێ ره‌شه‌یی، مه‌هدی ئه‌حمه‌د) له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌دێی گرده‌گۆزینه لاده‌درێت كه له ساڵی 1985 له‌شه‌رێكدا له گوندی گومه‌ز شه‌هیدكراون و ئه‌و شه‌قامه به‌ناوی شه‌هید عومه‌ر حه‌مه دێز ده‌ناسرێت.
دواتر له‌لایه‌ن نامیق وتاری مه‌ڵبه‌ندی (11) رێكخستنی گه‌رمیان پێشكه‌ش كرد، تێیدا سوپاسی سه‌رپه‌شیتاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م یه‌كه ئیداره‌یه‌كانی گه‌رمیان كرد به دانانی وێنه‌ی شه‌هیده‌كانی نیشتیمان له شوێنه‌گشتیه‌كاندا، دواشی كرد هه‌نگاوی زیاتر بنرێت بۆ ناساندن و بایه‌خی خوێنی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاریخوازی كوردستان.
پاشانیش له فیلمێكی دیكۆمنتاریدا تیشك خرایه‌سه‌ر وێستگه‌ی ژیان و مێژووی خه‌باتی پركۆششیی شه‌هید عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ریف و له فیلمه‌كه‌شدا هاوسه‌نگه‌ران و دۆسته‌كانی باسیان له خه‌بات و نه‌به‌ردی و قاره‌مانی شه‌هید كرد.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، له‌لایه‌ن كه‌س و كاري بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كه‌یانه‌وه په‌رده له‌سه‌ر وێنه شه‌هید عومه‌ر حه‌مه دێز و شه‌هیده‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شه‌قامی سه‌ره‌كی شاره‌دێی گرده‌گۆزینه لادرا.
شه‌هید عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ریف ناسراو به "عومه‌ر حه‌مه‌دێز" له‌ساڵی (1950) له ناوچه‌ی بنكوره سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین له دایك بووه و له ساڵی 1978 په‌یوه‌ندی كرد به ریزه‌كانی (ی. ن.ك)، له‌سالێ 1979 به خۆی خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌چینه شاخ بۆ به‌رگری له پێناوی نیشتمانه‌كه‌یدا و له‌چه‌ندین شه‌ردا داستانی قاره‌مانانه‌ی تۆماركردووه به‌وهۆیه‌وه دووجار بریندار بووه، بۆیه دواجار له 21/ 9/ 1985 له داستانێكی نه‌به‌ردانه‌دا كه زیاتر له 150 قوه خاسه‌ی ئه‌و كاته‌ی به‌عسی گۆر به گۆر تێیدا ده‌كوژرێت له گوندی گۆمه‌ز شه‌هید ئه‌بێت و بۆ هه‌میشه ده‌چێـه كاروانی نه‌مرانه‌وه.