كه‌لار: له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه كه‌سوكاری پێشمه‌رگه
4 / 3 / 2015
ئه‌مڕۆ(4ی ئازار) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له مه‌راسیمێكدا له قوتابخانه‌ی مرواری بنه‌ره‌تی له‌شاری كه‌لار چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری له‌سه‌رنه‌به‌رد و گیانی فیدایی پێشمه‌رگه به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن جه‌بار عبدول قادر به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی مرواری بنه‌ره‌تی له وته‌كه‌یدا تیشكی خسته‌سه‌ر گیانی فیدای و قوربانیدانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه به خوێن پارێزگاری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه سیمبوڵ و چه‌تری نه‌ته‌وه‌كه‌مان، پێشمه‌رگه به ئێمه مامۆستا ده‌ڵێت: ئێمه به خوێن به‌رگی له خاكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین ئێوه‌ش منداڵه‌كانمان فێری خوێندن بكه‌ن.
دواتر له‌لایه‌ن دارا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌وه‌رده‌ی گه‌رمیان له وته‌كه‌یدا ده‌ست خۆشی له ده‌سته‌ی كارگێری و مامۆستایان و خوێندكارانی قوتابخانه‌ی مرواری كرد بۆ به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه ، هیواشی خواست ئه‌م جۆره چالاكیانه له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كاندا به‌رێوه‌بچێت چونكه گرنگی و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه پێویسته له هه‌موو ناوه‌ند و دام ده‌زگاكانی فێركردندا بكرێته وانه‌ی خوێندن.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری كه خۆی ده‌بینیه‌وه له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ك تایبه‌ت به پێشمه‌رگه و پیشاندانی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به ژیانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه ر به‌رێوه‌چوو.
پاشان له مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وبه‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه كه‌س وكاریان له شه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه دژی تیرۆرستانه‌ی داعش شه‌هید بوون.
287 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|