له گه‌رمیان به نه‌مام ناشتن رێز له شه‌هیدان نرا
14 / 3 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (14ی ئازار) به ئامه‌ده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی، به‌مه‌به‌ستی رێزلێنان له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش شه‌هید بوون، هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام ناشتن له دارستانی هه‌ژار له‌شاری كه‌لار ئه‌نجامدرا.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌رێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی گه‌رمیان به‌سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به باشیان زانیوه بۆ رێزلێنان له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش شه‌هید بوون ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی نه‌مام ناشتن له (دارستانی هه‌ژار) ئه‌نجام بده‌ن.
راشیگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 100 نه‌مام نێژراوه له‌و دارستانه‌ی كه خۆی له 300 دۆنم زه‌وی ده‌بینێته‌وه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری تێدا ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی دارستانه‌كه به‌رێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه توانیویانه به‌رده‌وامی به كاره‌كانیان بده‌ن و به هاوكاری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش دارستانه‌كه گه‌شه پێبده‌ن.
211 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|