گه‌رمیان: به‌چه‌ند مه‌راسیمێك رێز له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه نرا
16 / 3 / 2015
ئه‌مڕۆ (16ی ئازار ) له‌یادی 27 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سنوره‌كه‌وه رێز له له‌قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه نرا.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ 16/3 كه‌یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ رێزلێنان له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، له كاتژمێر (11:35 ) خوله‌ك كه چركه ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه، له رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا چه‌ند ساتێك بێده‌نگیمان نواند.
ووتیشی "هه‌ر ئه‌مڕۆ له چه‌ندین شه‌قامی سه‌ره‌كی شاری كه‌لاردا جوڵه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان راگیران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوشێوه‌ی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له فه‌رمانگه و به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانی تری سنوره‌كه مه‌راسیم و چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو رێزلێنان له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید".
رۆژی 16/3 ساڵی 1988 له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی گه‌لی كورد عێراق، له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه كیمیابارانكراو و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێنج هه‌زار هاوڵاتی شه‌هیدبوون و هه‌زارانیتریش برینداربوون.
377 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|