له كه‌لار كوشتارگه‌یه‌كی نوێ كرایه‌وه
19 / 3 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (19ی ئازار) به‌ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری سنوره‌كه، كوشتارگه‌یه‌كی نوێ له كه‌لار كرایه‌وه.
كوشتارگه‌كه كه ده‌كه‌وێته سنوری گرده‌گۆزینه له شاری كه‌لار له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان به بودجه‌ی یه‌ك ملیار و 168 ملیۆن دینار دروستكراوه، كه بنكه‌ی كارمه‌ندانی ڤێته‌نه‌ری و بنكه كارگێڕیه‌كانی تر و دوو سوتێنه‌ر و ساردكه‌ره‌وه له خۆ ده‌گرێت، ئه‌م كوشتارگه‌یه له توانایدایه رۆژانه 200 سه‌ر ئاژه‌ڵی تێدا سه‌رببڕدرێت.
349 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|