به‌یانی ئه‌مڕۆ (19ی ئازار) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌شێك له به‌رێوه‌به‌ره‌كانی سنوره‌كه و به‌رپرسانی حزبی له مه‌راسیمێكدا هۆتێلی (له‌نده‌ن ئای) له‌شاری كه‌لار كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا جێگر سه‌لام به‌ناوی كۆمپانیای (نه‌دا به‌یزا) ووتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا كه خه‌ریكی ئه‌م پرۆژه‌یه بووین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكارییه‌كی باشی كردووین بۆ ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌مان و ئێمه‌ش به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه له خزمه‌تی ناوچه‌كه‌بین و هه‌وڵی خۆمان بده‌ین له پرۆژه‌كه‌ماندا خه‌ڵكی ناوچه‌كه بخه‌ینه سه‌ركار.
ووتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه كه خۆی له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی حه‌وت نهۆمی ده‌بنێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێ نهۆمی تایبه‌ته به هۆتێل و مۆتێلی چوار ئه‌ستێره‌یی، گه‌راج و هۆڵی گه‌وره و كافترایی گه‌شتیاری و دوو نهۆمی مۆبیلیات له خۆ ده‌گرێت و به بڕی دوو ملیۆن و 674 هه‌زار دۆلار جێبه‌جێكراوه.
دواتر هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا وێڕای پیرۆزبایی بۆ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه، ئه‌وه‌ی ووت: ئێستا گه‌رمیان له هه‌موو روویه‌كه‌وه گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینیوه و بوونی پرۆژه‌ی له‌م جۆره‌ی پێویسته بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت خزمه‌تی ئه‌و گه‌شتیارانه بكرێت كه روو ده‌كه‌نه سنوره‌كه ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیگری له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین كه خزمه‌ت به‌سنوره‌كه‌مان بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گه‌رمیان ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی پارێزگای له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت شاری كه‌لاریش ناوه‌نده‌كه‌یه‌تی، له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر رێگای به پارێزگابوونه و له‌دواییدا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ده‌یكات به پارێزگا بۆیه بوونی ئه‌م جۆره پرۆژه گرنگ و ستراتیژیانه له‌سنوره‌كه‌دا پێویسته.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش عه‌تا حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: له ئێستادا له‌سنوری شاری كه‌لار 11 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری جێبه‌جێكردندایه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له (ریستۆرانت، هۆتێل، بازاڕ، مۆڵ، بازاڕی هاوچه‌رخ، مه‌له‌وانگه، گه‌راج) له‌گه‌ڵ دوو پرۆژه‌ی گرنگی پیشه‌سازی كه بریتین له كارگه‌ی ئاوی كانزایی و چبز و شیره‌مه‌نی، ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژانه‌ش خزمه‌تێكی باش سنوره‌كه ده‌كات.