به‌رپرسی یونسێف له عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
24 / 3 / 2015
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌رپرسی رێكخراوی نوێده‌وڵه‌تی یونسێف له عێراق، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات و له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، تیشكخرایه سه‌ر كاو پرۆژه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له سنوره‌كه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبووه‌كه‌دا، وێڵ پارك به‌رپرسی رێكخراوی یونسێف له عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق رێكخراوه‌كه‌یان توانیوێتی له بواره جیاوازه‌كانی وه‌كو (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، منداڵان) خزمه‌ت به‌و ئاوارانه بگه‌یه‌نێت كه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه روویان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه، له كاره‌كانیشیاندا ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت هاوكارییه‌كی باشیانی كردووه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاسه.
ووتیشی: هه‌رچه‌نده له‌مساڵدا رێكخراوی یونسێف به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو رووبه‌ڕووی كێشه‌ی دارایی بۆته‌وه، به‌ڵام به‌پێی پلان و ستراتیژی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و جه‌نگه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه، هه‌زاران خێزانی ئاواره روویان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه، رێكخراوی یونسێف و رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی تری جیهان به‌سوپاسه‌وه ئه‌ركی حكومه‌تیان سوك كردووه و توانیویانه خزمه‌تێكی باش به ئاواره‌كان بكه‌ن.
ووتیشی: ئه‌وان وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ن هاوكاری ته‌واوی رێكخراوه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و خزمه‌تكردنی ئاواره‌كانی سنوره‌كه كه كارێكی مرۆڤ دۆستانه و پیرۆزه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی ووت "له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا هه‌ردوو كه‌مپی تازه‌دێ و قۆره‌توو كه هه‌زاران یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له خۆده‌گرێت، ده‌كرێنه‌وه و خێزانه ئاواره‌كانی تێدا نیشته‌جێ ده‌كرێن، رێكخراوه‌كه‌تان ده‌توانێت له بواره جیاوازه‌كاندا خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته ئه‌و دوو كه‌مپه".
335 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|