ئاماری رووداوه‌كانی گه‌رمیان له رۆژانی نه‌ورۆزدا
24 / 3 / 2015
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی ئه‌و پلانه‌ی كه هێزه ئه‌منیه‌كانی گه‌رمیان له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا گرتیانه به‌ر، كه‌مترین حاڵه‌تی دزی و تاوان و رووداوی جۆراوجۆر روویانداوه له چاو ساڵانی رابردوودا.
له‌وباریه‌وه مقدم حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و پلانه ئه‌منیه تۆكمه‌یه‌ی كه به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و پاراستنی ئاسایشی قه‌زا و ناحیه‌كان و شوێنه گه‌شتیاركانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان جێبه‌جێكرا، كه‌مترین حاڵه‌تی دزی كردن و تاوان ڕوویانداوه له چاوی ساڵانی رابردوودا.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماری رووداوه‌كانی رۆژانی نه‌ورۆزی خسته‌ڕوو كه به‌م شێوه‌یه بوو "10 رووداوی هاتوچۆ، دوو حاڵه‌تی سوتان، یه‌ك حاڵه‌تی دزی، هه‌روه‌ها رووداوێكی شه‌ره چه‌قۆ". مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن ووتیشی" به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه 12 كه‌س برینداربوون و یه‌ك كه‌سیش گیانی له ده‌ستداوه".
هاوكات به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، سوپاسی دانیشتوانی سنوره‌كه‌ی كرد كه‌هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان بوون له‌سه‌رخستنی پلانی ئه‌منی بۆ ڕۆژانی نه‌ورۆز له سنوره‌كه.
1298 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|