به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌ردوو كه‌مپی تازه‌دێ و قۆره‌توو كرانه‌وه
26 / 3 / 2015
ئه‌مڕۆ (26ی ئازار) به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاری سلێمانی هه‌ردوو كه‌مپی (تازه‌دێ، قۆره‌توو) له سنوری ئئیداره‌ی گه‌رمیان كرانه‌وه. له‌سه‌ره‌تادا، كه‌مپی تازدێ كرایه‌وه كه هه‌زار كابینه له خۆده‌گرێت و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دروستكراوه و سه‌ره‌ه‌م پێداویستییه‌كانی وه‌كو خوێندنگا و مزگه‌وت و بنكه‌كانی پۆلیس‌و ته‌ندروستی‌و ئاگركوژێنه‌وه و تۆڕی ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ دابینكراوه.
دواتر هه‌ر به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاری سلێمانی، كه‌مپی قۆره‌توو كرایه‌وه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی (unhcr) دروستكراوه و خۆی له هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌بینێته‌وه و له ئێستادا زۆربه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بووه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاواره‌كانی تێدا نیشته‌جێده‌كرێن.
له‌میانی كردنه‌وه‌ی كه‌مپی قۆره‌توو ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌چاو ناوچه‌كانی تری هه‌رێم ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره روویان له گه‌رمیان به‌گشتی و سنوری قه‌زای كه‌لار و قه‌زای خانه‌قین به تایبه‌تی كردووه دانیشتوانی سنوره‌كه‌ش باوه‌شیان بۆ كردونه‌ته‌وه‌و خزمه‌تیان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاسه.
ووتیشی: ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه زه‌وی بۆ ئه‌م دوو كه‌مپه دابین كردووه و خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری پێگه‌یاندووه.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا 10 هه‌زار ئاواره بوونی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌مپه ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێبكرێت، به‌شێك له كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون له سنوره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
دواتر هه‌ریه‌كه له وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكخرایه سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و چۆنیه‌تی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته ئاواره‌كان.
430 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|