ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه
30 / 3 / 2015
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: كه وه‌به‌رهێنه‌ران بۆیه له گه‌رمیان پاڵاوگه‌ی نه‌وت و یه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با و كۆمپانیای پترۆكیمیاوی دروست ناكه‌ن، چونكه "مه‌سئوله‌كان ئه‌یانه‌وێت پشكیان هه‌بێت له هه‌موو كارێكدا"، راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر ووته‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و بازرگانی و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شه له لێدوانێكدا ڕأیگه‌یاندووه كه وه‌به‌رهێنه‌ران بۆیه له گه‌رمیان پاڵاوگه‌ی نه‌وت و یه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با و كۆمپانیای پترۆكیمیاوی دروست ناكه‌ن، چونكه "مه‌سئوله‌كان ئه‌یانه‌وێت پشكیان هه‌بێت له هه‌موو كارێكدا".
ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له كاتێكدا ئه‌م تۆمه‌ته بێ بنه‌مایه‌ی ناوبراو ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، هاوكات ده‌بوو ئه‌م براده‌ره كه له پێگه‌ی به‌رپرسیارێتیدایه و یه‌كێك له‌نوێنه‌رانی گه‌رمیانیه‌كانه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له ڕێی میدیاوه ئه‌م تۆمه‌ته فڕێبدات ده‌بوو ڕێگای دادگای بگرتایه‌ته به‌ر یا به‌ڵگه‌كانی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك مه‌رجه‌عی دام وده‌زگا حكومیه‌كانی گه‌رمیان بخستایه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڕێز غالب محه‌مه‌د له نۆ مانگی ڕابردوودا ته‌نیا یه‌ك جار له ئیداره‌ی گه‌رمیان بینراوه و پرۆژه و جموجوڵه‌كانی ته‌نیا بۆ میدیاكان ده‌خاته ڕوو.
هه‌ر لێره‌وه جارێكی تر ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانیه‌وه به‌رده‌وام ئه‌وپه‌ڕی كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌رته جیاجیاكانی گه‌رمیاندا پرۆژه‌ی گه‌وره و گرنگ و ستراتیژی ئه‌نجام بده‌ن و به‌رده‌وامیش كارمان له‌سه‌ر لابردنی ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌رانه كردووه كه هاتۆته ڕێی وه‌به‌رهێنه‌ران و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆنفرانسی تایبه‌تمان ساز كردووه.
له كۆتایشدا هیوادارین ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هه‌ر كه‌سێكی تر كه ئامانجی بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌رمیانه با پرۆژه و پێشنیار و ڕه‌خنه‌كانیان له كه‌ناڵه ئاسایی و یاساییه ئیداری و په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بخه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی جێ بگرێت و ئه‌نجامێكی لێ بكه‌وێته‌وه.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 30/3/2015
317 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|