سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ میدیاكاران كۆده‌بێته‌وه
2 / 4 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (2ی نیسان) له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌راسیمی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ل په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كان و میدیاكارانی سنوره‌كه كۆبویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ كه یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه، جیاواز له ساڵانی رابردوو وڵاته‌كه‌مان توشی قه‌یرانی دارایی و شه‌رێكی نه‌خوازراو بۆته‌وه، بۆیه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو بودجه بۆ مه‌راسیمه‌كه دابین ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان مه‌راسیمێكی شایسته و به گوێره‌ی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
ووتیشی "له ساڵانی رابردوودا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هاوكارێكی باش بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی میدیاكاران به‌رز ده‌نرخێنین و سوپاسیان ده‌كه‌ین".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نفال پرسێكی گه‌وره‌یه ته‌نها تایبه‌ت نییه به گه‌رمیان به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو كوردستانه‌وه هه‌یه، له‌و رووه‌وه داوای له میدیاكاران كرد، ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو هاوكار بن و به‌شێوه‌یه‌كی باش و به‌گوێره‌ی گه‌وه‌ری تاوانه‌كه روماڵی مه‌راسیمی یاده‌كه بكه‌ن.
هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌ی پیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و گرفتێك كه له ساڵانی رابردوو له كاتی رووماڵی مه‌راسیمه‌كان هاتۆته رێ‌یان.
له‌به‌رامیبه‌ردا، په‌یامنێران و میدیاكاران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ئه‌وان وه‌كو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا به باشترین شێوه رووماڵی مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن.
284 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|