گه‌رمیان: له رۆژی ژینگه‌ی كوردستاندا هه‌لمه‌تی پاككردنه‌وه ئه‌نجامدرا
16 / 4 / 2015
ئه‌مڕۆ (16 ی نیسان) به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی كوردستانه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی بواری ژینگه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، دوو هه‌ڵمه‌تی تایبه‌ت به پاككردنه‌وه‌ی شار و نه‌مام ناشتن له‌شاری كه‌لار ئه‌نجامدرا.
له‌و باره‌وه ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو پێمان باش بووه له رۆژی ژینگه‌ی كوردستاندا، چالاكییه‌كان ببه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی پاككردنه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه.
ووتیشی: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له سنوری 17 شاره‌وانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆڵێكی باشی ده‌بێت له پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی گه‌رمیان.
راشیگه‌یاند:"له ئێستادا رێژه‌ی سه‌وزایی شار و شارۆچكه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌راورد به ساڵانی رابردوو زیادیكردووه به جۆرێك ئێستا رێژه‌ی سه‌وزایی گه‌رمیان ده‌گاته 7%"
دوابه‌دوای به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شاری كه‌لار،هه‌ر به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی كوردستانه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانی ماڵی شه‌هید (حه‌مه نوری) یه‌كه‌مین شه‌هیدی ژینگه‌ی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ ینه‌ماڵه‌ی شه‌هید (حه‌مه نوری) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: شه‌هید حه‌مه نوری شه‌هیدی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستانه و هه‌موومان ده‌بێت رێچكه‌ی ئه‌و بگرینه به‌ر بۆ جوان راگرتنی ژینگه‌كه‌مان.
ووتیشی: ئێستا تۆمه‌تباری كه‌یسی شه‌هید (حه‌مه نوری) له دادگایه و رێگه نادرێت كه‌س رێڕه‌وی دادگا بگۆڕێت و ده‌ست وه‌ربداته كاروباری دادوه‌ر تا دادگا بڕیاری خۆی ده‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاری كه‌لار له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردنی شاری كه‌لار كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان و چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراوه، به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به درێژایی شه‌قامی كه‌لار – گرده‌گۆزینه، نه‌مام نێژرا.
ده‌رباره‌ی كه‌مپینی سه‌وزكردنی شاری كه‌لار، جه‌زا محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینه‌كه به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: كه‌مپنی سه‌وزكردنی شاری كه‌لار كه ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چاڵاكوانی مه‌ده‌نی پێی هه‌ستاون، له (28 ی ئازار)ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكرده به‌هه‌وڵی خۆیان توانیویانه هه‌زاران نه‌مام دابین بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئه‌مرۆ به هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاره‌وانی كه‌لار و دام و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی گه‌رمیان، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كه‌مپینه‌كه‌ماندا به برێ نۆ ملیۆن دینار نه‌مامی به‌رهه‌م هاتومان له شه‌قامی كه‌لار _ گرده‌گۆزینه ناشتووه
219 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|