سوپاس و پێزانینی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال
16 / 4 / 2015
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌زگا و فه‌رمانگانه ده‌كات كه هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون له كاتى ئه‌نجامدانی مه‌رسیمه‌كه‌دا.
ده‌قی سوپاسنامه‌كه:
سوپاس و پێزانینی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و یه‌ك به‌یه‌كی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان و زانكۆی گه‌رمیان و په‌یمانگاكانی سنووره‌كه و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به پرسی ئه‌نفال و جینۆساید و سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و فه‌رمانده‌یی ئینزیباتی عه‌سكه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌جیاجیاكانی مه‌راسیمی یاده‌كه و قایمقامه‌كانی قه‌زای كه‌لار و قه‌زای كفری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ڕزگاری و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی كه‌لار و ڕزگاری و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگری شارستانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كان و گشت فه‌رمانبه‌ره‌كانیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده و شاره‌وانیه‌كان و ته‌ندروستی و رۆشنبیری و لاوان و سه‌نته‌ره رۆشنبیرییه‌كانی گه‌میان و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تری سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه له سه‌رخستنی كاره‌كانی مه‌راسیمه‌كه هاوكاربوون.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 16/4/2014
306 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|