سێ بینای حكومی له ناحیه‌ی رزگاری كرایه‌وه
22 / 4 / 2015
ئه‌مرۆ(22ی نیسان) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سێ بینای حكومی له ناحیه‌ی رزگاری كرانه‌وه.
ره‌حیم حه‌مید به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردن به كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان له ناحیه‌ی رزگاری و رایكردنی كاروباری هاوڵاتیان، ئه‌مرۆ دوو بینای حكومی كه خۆی ده‌بینیته‌وه له به‌شی كشتوكاڵی و بنكه‌ی ڤێتێرنه‌ری له ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار كرانه‌وه.
ووتیشی " ئه‌م دوو بینایه به گوژمه‌ی زیاتر له له 600 ملیۆن دینار و له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو درووستكراون".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ناحیه‌ی رزگاری، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌فدی یاوه‌ری، بینای بنكه‌ی ئاسایشی كرایه‌وه له ووته‌یه‌كیشیدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپیشتی ئیداره‌كه‌ی پیشاندا بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی بنكه‌كه.
303 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|