سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازی له وه‌فدێكی حیزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا كرد
23 / 4 / 2015
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئاواره‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌مرۆ(23ی نیسان) وه‌فدێكی سۆسیالیسیتی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
وه‌فده‌كه‌ی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا كه پێك هاتبوون له مارك ڤێران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی جیهانیه‌كانی حزبی سۆسیالیستی فه‌رنسا و سیل دۆكین سه‌رپه‌رشتیاری رێكخراوی"sawa"له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌روو رایانگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئاواره‌كان سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌نزیكه‌وه كه‌مپه‌كانی كه‌لار و خانه‌قینان به‌سه‌ركردۆته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی هه‌ڵوێستی حیزبی سۆسیالیستی فه‌رنسا كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد هه‌میشه هه‌ڵوێستی جوانیان نواندووه. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی:له ئێستادا گه‌رمیان باوه‌شی بۆ هه‌زاران خێزانی ئاواره كردۆته‌وه به‌شێك له‌و خێزانانه‌ش له بارودۆخێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن بۆیه پێویسته رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری خێرخوازی ده‌ستی زیاتری هاوكاری به‌و ئاوارانه بگه‌ینين .
هاوكات، شانده‌كه‌ی حزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا كه هاوكات خاوه‌نداری رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنور ده‌كات، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا له ئاینده‌دا كارده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌و ئاوارانه‌ی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانن.
297 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|