هه‌نگاو ده‌نرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر پردی گرده گۆزینه
26 / 4 / 2015
به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و قه‌ڵه‌باڵغی رێگای نێوان كه‌لار _ خانه‌قین ، ئه‌مرۆ(26ی نیسان) به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیار و به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆ و رێگا وبانی گه‌رمیان و جێگری به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌رته‌په و به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له ئێستادا به هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌گه‌ڵ گه‌رمیاندا هاوسنوره و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر فشارێكی زۆر له‌سه‌ر پردی گرده‌گۆزینه دروست بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو, له پێش دروست بوونی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره كه داعش دروستكردووه ئه‌م ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگرانه له رێگه‌كانی سنوری ناحیه‌ی قه‌رته‌په هاتوچۆیان ده‌كرد به‌ڵام له ئێستادا له رێگه نێوان كه‌لار _ خانه‌قین هاتوچۆ ده‌كه‌ن و قه‌ڵبالغی دروست ده‌بێت له‌سه‌ر پردی گرده گۆزینه، پێویسته هه‌موولایكمان به هه‌ماهه‌نگی رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته.
دوای بیر و رای گۆرینه‌وه و پێشنیاری ئاماده‌بووان له كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له محیوه‌ری قه‌رته‌په‌ی راسپارد، بریار و هه‌ڵوێستی خۆیان به روونی ده‌ربڕن له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی هاتوچۆی ئه‌و ئۆتۆمبیلیه بارهه‌ڵگرانه بۆ رێگاكانی پێشووتری كه رێگه‌ی "نارین" ه له سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمانیشی راسپارد رێگری بكرێت له ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه هێلی ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كانیان گواستۆته‌وه بۆ سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار_خانه‌قین .
452 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|