به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌ستبه‌كاربوو
4 / 5 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (4ی ئایار) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كۆمه‌ڵگاكه له مه‌راسیمێكدا ده‌ستبه‌كاربوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لێره‌دا ئاماده‌ین به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌رێز (عه‌لی تۆفیق) وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین هیوا سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له كاره‌كانیدا، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
ووتیشی جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌وه سوپاسی به‌رێز (فاتیح محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیوێتی كاره‌كانی به‌باشی ئه‌نجامبدات و رۆڵێكی باشی هه‌بووه له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێو فه‌رمانگه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه.
هاوكات جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی ووت "جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌دا سوپاسی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانی بكه‌ین چونكه توانیویان وه‌كو تیمێك و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كاروباری مه‌رزه‌كه ئه‌نجامبده‌ن.
دواتر عه‌لی تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان سوپاسی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ ئاماده‌بوونی و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كاره‌كان ئه‌نجامبدات.
448 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|