پلان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی هاتوچۆ له رێگه‌ی كه‌لار- رزگاری داده‌نرێت
6 / 5 / 2015
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو رووداوی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- رزگاری چه‌ندین قوربانی لێكه‌وته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ (6ی ئایار) به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاتوچۆ له‌و رێگه‌یه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆ و رێگاوبانی گه‌رمیان كۆبویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: جێگه‌ی نیگه‌رانیه كه له‌و دوو روداوه دڵته‌زێنه‌دا ئه‌و ژماره هاوڵاتیه بونه‌ته قوربانی، پێویسته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و رێگایه‌دا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان پلانی تۆكمه‌ی هه‌بێت.
هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری راسپارد هه‌رچی زووه رێكاری گونجاو بگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی هاتوچۆ له‌و رێگه‌یه‌دا.
دواتر، عه‌مید ناسر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ڕێبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان چه‌ند رێگه‌یه‌كی گرتۆته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی هاتوچۆ له رێگه‌ی كه‌لار- رزگاری، به‌ڵام گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بوون.
ووتیشی "له‌مڕۆوه به‌دانانی نیشانه‌كانی هاتوچۆ و دروستكردنی تاسه و دابینكردنی مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆكی پۆلیسی هاتوچۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ رێگریكردن له روودانی هاتوچۆ له‌و رێگه‌یه‌دا".
260 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|