كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شی عێراقی – هندی بواری پزیشكی، دوو تیمی پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه جیاوازه‌كان ده‌هێنێته شاری كه‌لار و بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌مێننه‌وه.
له‌و باره‌وه محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان بریكاری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای باسلی عێراقی- هندی به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌مان پاش ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو تیمی پزیشكی پسپۆر ده‌هێنێته نه‌خۆشخانه‌ی سایه پالاس له شاری كه‌لار بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 رۆژ تیمه‌كان داده‌نیشتن و نه‌خۆش ده‌بینن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنیان.
ووتیشی: یه‌كێك له تیمه‌كان پێكدێت له ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆر بۆ نه‌خۆشییه‌كانی (ئیسك، بڕبڕه‌ی پشت، دڕكه په‌تك) هه‌روه‌ها تیمه‌كه‌ی تر تایبه‌ته به نه‌خۆشییه‌كانی (هه‌ناو و دڵ و ئه‌ژنۆ و لوت و قۆرگ و گوێ وشێرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌كانی پێست) .
راشیگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن بۆ ناونوسینی نه‌خۆش، هاوڵاتیان ده‌توانن بێ به‌رامبه‌ر له‌رێگه‌ی ئیمڵی كۆمپانیای باسل راپۆرتی نه‌خۆش بگه‌ینینه پزیشكه‌كان و وڵامیش وه‌ربگرنه‌وه.
هاوڵاتیان ده‌توانن بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌مه‌به‌ستی ناونوسین نه‌خۆش سه‌ردانی ئه‌م ئیمڵه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن :
[email protected]