ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌رزی په‌روێزخان كۆبوویه‌وه‌ ‌

13 / 5 / 2015


ئه‌مڕۆ (13ی ئایار) به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ دیوانی ئیداره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگای ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزه‌كه‌ كۆبوویه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رَێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان مه‌رزێكی گرنگه‌ و به‌شێك له‌ داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی خۆستۆته‌ كاره‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌وڵ بده‌ن به‌ باشترین شێوه‌ كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

ووتیشی: ئێستا به‌شێكی زۆر له‌ پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی خوارووی عێراق به‌ گشتی، له‌ رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ پێویسته‌ فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزه‌كه‌، له‌ كوالێتی خۆراك و شمه‌كه‌ هاورده‌كان بكۆڵێنه‌وه‌ و به‌ باشترین شێوه‌ پشكنینیان بۆ بكه‌ن.

دواتر به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند كێشه‌ و كه‌موكورتییه‌كیان خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان، له‌وانه‌ش كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری ناو مه‌رزه‌كه‌ و زیادكردنی بنكه‌كانی گومرك، كه‌میی بینا و ئامێری پێویستی پشكنینی خۆراك و شمه‌ك، له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ كاری جدی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات.
‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure