گه‌رمیان: به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی و چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستبه‌كاربوون
17 / 5 / 2015
ئه‌مڕۆ (17ی ئایار) به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قیامقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی سنوره‌كه، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان له دوو مه‌راسیمی جیاوازدا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوون ده‌سته‌به‌كاربوون.
له مه‌راسیمی یه‌كه‌مدا، كه تایبه‌ت بوو به ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان و تێدا نوێنه‌ری وه‌زیری كار‌و كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوو، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامدراوه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كارده‌بێت و وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ئه‌وپه‌ڕی هاوكار و پشتیوانی ده‌بێت تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كی ئه‌نجامبدات و خزمه‌تی هاوڵاتیانی سنوره‌كه بكات.
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌وه سوپاسی مامۆستا هێرش فه‌یزوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان بكه‌ین، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا توانیوێتی خزمه‌تێكی باش بكات جێگه‌ی ده‌ستی دیار بێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، ده‌روون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان له مه‌راسیمه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئێمه‌ش درێژه پێده‌ری ئه‌و كاره باشانه ده‌بین كه پێشتر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئه‌نجامدراوه و هه‌وڵیشده‌ده‌ین به به‌رنامه‌ی شه‌فاش و پرۆسه‌ی چاكسازی كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین و خزمه‌تی ئه‌و چین و توێژانه‌ی سنوره‌كه بكه‌ین كه تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له مه‌راسیمێكدا كه تێدا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه پشتیوان و هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌بێت تا بتوانێت له كاركانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و خزمه‌ت به سنوره‌كه بكات.
ووتیشی: وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له د. سیروان محه‌مه‌د ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و هه‌ر لێره‌شه‌وه، سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌كه له د. حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی ته‌ندروستی گه‌رمیان و د.چیا براحه‌مه ده‌كه‌ین كه ماوه‌یه‌ك وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت كاری كردووه.
راشیگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردوودا د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی ته‌ندروستی گه‌رمیان به هاوكاری ستافه‌كه‌ی خزمه‌تێكی باشی كردووه و توانیویه‌تی به‌شێكی زۆر له كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی له سنوره‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكات.
دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كه لێره‌دا ئاماده‌بووین پیرۆزبایی له د. سیروان محه‌مه‌د ده‌كه‌ین كه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و وێڕای ئه‌وه‌ی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین پشتیوانی ته‌واوی خۆمانی بۆ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا و له‌و رووه‌شه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ده‌بین.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێی ته‌ندروستی گه‌رمیان له ووته‌یه‌كیدا، ده‌ستخۆشی له به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێشووی ته‌ندروستی گه‌رمیان كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌گه‌ڕ تا بتوانێت خزمه‌تێكی باش به‌سنوره‌كه بكات.
524 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|