به‌دواداچوون بۆ گرفته‌كانی ئاواره‌كانی سنوری گه‌رمیان ده‌كرێت
20 / 5 / 2015
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ گیرفته‌كانی هه‌ردوو كه‌مپنی (تازه‌دێ ، قۆره‌توو)ی ئاواره‌كان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان رێكخراوه‌كان و ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخستنی كاری رێكخراوه‌كان، ئه‌مڕۆ(20ی ئایار) جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه جیهانییه خێرخوازییه‌كان كۆبویه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كفری و قایمقامی مه‌ركه‌زی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه ئیداره‌یه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئاواره‌ی تێدایه، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه به هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كراوه له ماوه‌ی رابدوودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌موكورتی و گیروگرفته‌كانی هه‌ردوو كه‌مپی تازه‌دێ و قۆره‌توو له‌رووی كێشه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی و كاره‌با و ئاوه‌رۆ خسته‌روو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر، داوای له رێكخراوه‌كانی سه‌ربه"UN" و رێكخراوه‌كانی تری كرد كه فشار دروست بكه‌ن له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری و خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێیه به تایبه‌ت سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی سه‌ربه "UN" و رێكخراوه‌كانی تر وێرای سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌یان خسته‌روو, به‌هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆمه‌ك و هاوكاری و خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بۆ له‌مه‌ودوا (جه‌لال نوری) قایمقام له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتی په‌یوه‌ندی نێوان رێكخراوه‌كان و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی هه‌مه‌هه‌نگی و رێكخستنی كاری رێكخراوه‌كان له سنوره‌كه‌دا.
404 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|