به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو
21 / 5 / 2015
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كانی حزبه‌كان و له چوارچێوه‌ی گۆرینه‌وه‌ی پۆسته‌كانی گه‌رمیان به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مڕۆ (21ی ئایار) له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی سنوره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه له هۆڵی بینای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامدراوه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبری و هونه‌ری گه‌رمیان ده‌ستبه‌كارده‌بێت و وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ئه‌وپه‌ڕی هاوكار و پشتیوانی ده‌بێت تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كی ئه‌نجامبدات و خزمه‌تی هاوڵاتیانی سنوره‌كه بكات.
ووتیشی" ئه‌مه ئه‌زمونێكی نوێيه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن، هیوامان وایه به هه‌موومانه‌وه به‌یه‌ك ره‌نگ و به‌یه‌ك ئامانج جێگای ره‌زامه‌ندی و خواست و داواكاری خه‌ڵكی گه‌رمیان به‌بین"
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌وه سوپاسی هه‌ریه‌ك له عه‌باس عه‌بدول ره‌زاق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی رۆشنبیر و هونه‌ری گه‌رمیان و شێرزاد كه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و و هونه‌ری گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت بكه‌ین، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا توانیویانه خزمه‌تێكی به‌رچاو به كایه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان بكه‌ن جێگه‌ی ده‌ستیان دیار بێت .
پاشان، خه‌لیل سه‌لیم به‌رێوه‌به‌ری گشتی له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كار و پلانی بۆ به‌رێوه‌به‌ری نوێ خواست و هاوكات پشتیوانی و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریشی دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، ئاكۆ یوسف به‌رێوه‌به‌ری نوێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان وێرای سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ پشتگیریكردن و پاڵپشتی له كاره‌كانی له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: من ئه‌مرۆ له‌سه‌ر لیستی خزمه‌ت وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیر ده‌ستبه‌كار ده‌بم و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی درێژپێده‌ری كاروانی چالاكی و پرۆژه و به‌رنامه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری پێشوتر ده‌بین، پلانی تۆكمه‌مان هه‌یه بۆ باشتركردن و به‌ره‌ودان به كاری رۆشنبیری و هونه‌ر له سنوره‌كه.
383 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|