گه‌رمیان: كارگه‌یه‌كی ئالیكی په‌له‌وه‌ر كرایه‌وه
24 / 5 / 2015
ئه‌مڕۆ (24ی ئایار) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌رێوبه‌ری ناحسه‌ی كۆكس، كارگه‌یه‌كی ئالیكی په‌له‌وه‌ر له سوری ناحیه‌ی كۆكس كرایه‌وه.
ره‌حیم حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: ئه‌مه چواره‌م كارگه‌یه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ئالیكی په‌له‌وه‌ر ده‌كرێته‌وه، ده‌توانێت به به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌شێكی زۆر له پێداویستی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر له سنوره‌كه‌دا دابین بكات.
ووتیشی: ئه‌م كارگه‌یه به‌شێوازێكی مودێرن دروستكراوه و خاوه‌نی كارگه‌كه له رێگه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزی كشتوكاڵی دروستیكردووه‌و له توانایدایه له یه‌ك كاتژمێردا 10 تۆن ئالیك به‌رهه‌م بهێنێت.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئاشكراشیكرد، له ئێستادا 120 كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هه‌یه و به‌م كارگانه‌ی ئالیك كه له سنوره‌كه‌دا هه‌ن تاڕاده‌یه‌ك پێداویستیاكانیان فه‌راهه‌م ده‌بن.
387 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|