به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ده‌ستبه‌كاربوو
25 / 5 / 2015
ئه‌مڕۆ (25ی ئایار) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كفری و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره كانی سنوره‌كه و ژماره‌یه‌ك له چین و توێژه جیاوازه‌كان، له مه‌راسیمێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری له پۆسته ئیدارییه‌كاندا ئه‌مڕۆ (ژیلوان عادل شكور) وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحه‌ی سه‌رقه‌ڵا ده‌ستبه‌كارده‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و هه‌ر لێره‌شه‌وه دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاری ده‌بین و داواش له‌فه‌رمانگه‌كانی ناحیه‌كه ده‌كه‌ین به باشترین شێوه هاوكاری بن تاوه‌كو له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
ووتیشی: له‌ماوه‌ی رابردوودا ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ئاوه‌دانی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆیه جێی خۆیه‌تی هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌دا سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی د. ئیسماعیل نه‌جمه‌دین بكه‌ین كه له ماوه‌ی رابردوودا وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه ێگه‌ی ده‌ستی دیار بووه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، ژیلوان عادل شكور به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له ووته‌یه‌كیدا ووتی: ئه‌مڕۆ لێره‌دا ده‌ستبه‌كار ده‌بین وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، به‌و هیوایه‌ی بتوانم به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی سه‌ره‌جه‌م چین و توێژه‌كانی سنوره‌كه بكه‌م و ئه‌وه‌ی پێویست بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ناحیه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامی بده‌ین.
543 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|