سه‌ڵاح كوێخا سه‌ردانی قایمقامی كه‌لار و دوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌كات
26 / 5 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (26ی ئایار) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونیان سه‌ردانی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ته‌ندروستی و چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیانی كرد و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیاندا دووپاتكرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له د. سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌یه‌وه، هیوای خواست له كاره‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بێت و كێشه و گرفته‌كانی ته‌ندروستی له سنوره‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی دوپاتكرده‌وه.
دواتر سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیان كرد و له دیداریدا له‌گه‌ڵ ده‌رون عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای پیرۆزبایی كردن به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پیشاندا بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی قایمقامی قه‌زای كه‌لاری كرد‌و له دیداریدا له‌گه‌ڵ شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێ‌كرد به بۆنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه، هیوای خواست له كاركانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتیانی سنوره‌كه بكات.
له‌و دیداره‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
له‌به‌رامبه‌ردا، شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد بۆ ده‌ربڕینی هاوكارییه‌كانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌موو توانایه‌كی ده‌خاته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به‌سنوره‌كه و جێبه‌جێكردنی داواكاری هاوڵاتیانی سنوره‌كه به‌بێ جیاوازی.
352 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|