به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو
28 / 5 / 2015
ئه‌مرۆ(28ی ئایار) به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرشی حكومی له مه‌راسیمێكدا به‌رێوه‌به‌ری نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ده‌ست به‌كاربوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسێمه‌كه‌دا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: له به پێی ئه‌و رێكه‌وتنه سیاسیه‌ی كه له نێوان لایه‌نه‌كاندا ئه‌نجامدراوه ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌ری نوێ خاتوو (شادیه حسێن) وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین ئومێد ده‌كه‌ین سه‌ركه‌وتوو بێت له كاره‌كانیدا، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش هاوكاری ته‌واوی ده‌بێت له پێناو خزمه‌تی زیاتر و گه‌شه‌كردنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ له سنوره‌كه.
سه‌لاح كوێخا ووتیشی: جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێز (ره‌حیم حه‌مید) بكه‌ین چونكه له ماوه‌ی رابردوودا وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان خزمه‌تی زۆر باشی كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی و هاوكاره‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی له سنوره‌كه‌دا بوژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه. پاشان له مه‌راسیمه‌كه‌دا عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یكیدا تیكشی خسته‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و رایگه‌یاند: گه‌رمیان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌زموونی به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه توانیوێتی هه‌نگاوی باش به ئاراسته‌ی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی بنێت، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانی له ماوه‌ی رابردوودا به‌رز ده‌نرخێنین.
راشیگه‌یاند: پیرۆزبایی له به‌رێوه‌به‌ری نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌كه‌ین و لێره‌شه‌وه ئه‌وه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه پشتیوان و هاوكاری ده‌بین له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵی له ناوچه‌كه‌دا. هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، ره‌حیم حه‌مید به‌رێوه‌به‌ری پێشووی كشتوكاڵی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له ماوه‌ی رابردوودا به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئیداره‌ی گه‌رمیان توانیویانه گه‌شه به كه‌رتی كشتوكاڵی له سنوره‌كه‌دا بده‌ن و له رووی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و بینا و پێداویستییه‌كان و دابینكردنی پێویستی بۆ جوتیار گه‌رمیان هه‌نگاوی باشی ناوه و ئومێد ده‌كه‌ین له داهاتوودا له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی نوێی كشتوكاڵ له سنوره‌كه كه‌رتی كشتوكاڵ بوژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، شادیه حسێن به‌رێوه‌به‌ری گشتی نوێی كشتوكاڵی گه‌رمیان رایگه‌یاند: سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كه‌م كه هاوكاری و پاڵپشتیان بۆ ئێمه دوپاتكرده‌وه و هه‌ر لێره‌شه‌وه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه درێژه پێداره ئه‌و خزمه‌تانه بین كه له‌ماوه‌ی رابردوودا پێشكه‌شكراوه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی سنوره‌كه، له مه‌راسیمێكدا پرۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی (كۆمه‌ڵگه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌ی كه‌لار- رزگاری) له‌شاری كه‌لار كرایه‌وه، كه تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان و به بڕی زیاتر له دوو ملیار دینار جێبه‌جێكراوه.
312 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|