سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كێشه و گرفته‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار ده‌كۆڵێته‌وه
4 / 6 / 2015
به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له داواكاریه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان ئه‌مرۆ(4ی حوزه‌یران) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لاری كرد و له‌گه‌ڵ راگر و مامۆستایان‌دا په‌یمانگاكه كۆبوویه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د. ئه‌یاد فایه‌ق راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی له‌و رووه‌شه‌وه سوپاسی پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه ده‌كه‌ین.
د. ئه‌یاد راشیگه‌یاند: له ئێستادا 40% خوێندكارانی په‌یمانگا ته‌كنیكی كه‌لار خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شارن و بینای به‌شی ناخۆییه‌كانمان به‌شی خوێنكارانی په‌یمانگا ناكات، بۆیه داواكارین بینای به‌شی ناخۆی زیاتر بكرێـت و پێداویسته‌كانی خوێندكاران له به‌شه ناوخۆیه‌كان دابینبكرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له ئێستا 81 دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی كه‌مپی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار له ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار (به‌رده‌سور) دانراوه به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی جێبه‌جێكردنی راگیراوه.
دواتر سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رتشاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له نزیكه‌وه به‌شی ناخۆییه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه و ئاگاداری كێشه و گرفته‌كانی خوێندكاران بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌لێنی پێدان داواكاریه‌كانیان بگه‌ینێته سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵ بدرێت بینای به‌شی ناوخۆی زیاتر بۆ په‌یمانگاكه دروست بكرێت. هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، جه‌ختی له گرنكی دروستكردنی كه‌مپی نوێی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار كرده‌وه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریه ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌پێی توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كه‌مپه دروستبكرێت.
271 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|