گه‌رمیان: بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم كرایه‌وه
7 / 6 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (7ی حوزه‌یران) به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو و به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان بنكه‌ی وه‌رگتنی گه‌نم بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌می جوتیارانی سنوری گه‌رمیان له گوندی ساڵح ئاغا كرایه‌وه.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه، شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی سنوره‌كه كراوه‌ته‌وه، به‌پێی ریزبه‌ندی جوتیارانی ناحیه‌كانی سه‌ربه ئیداره‌ی گه‌رمیان رۆژانه گه‌نم وه‌رده‌گیرێت.
ووتیشی: بنكه‌كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه و له‌لایه‌ن ستافێكی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌وه پشكنین بۆ گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت و هه‌ر گه‌نمێك له پشكنین ده‌ربچێت لێره وه‌رده‌گیرێت.
قایقمقامی كه‌لار وتیشی: ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامیه‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه، هاوكاری ئه‌و ستافه ده‌بن بۆ راییكردنی كاره‌كانیان و هه‌ر كێشه و كه‌موكورتیه‌ك هه‌بێت كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی بۆ بنكه‌كه دابینكراوه، جێگه‌ی زیاتر له 20 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی تێدا ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد، گۆڕه‌پانی تر دابینده‌كرێت.
334 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|