سه‌ڵاح كوێخا سه‌ردانی دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌كات
10 / 6 / 2015
ئه‌مڕۆ (10ی حوزه‌یران) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونیان سه‌ردانی هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ری نوێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ و رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیانی كرد و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیاندا دووپاتكرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له شادیه حسێن به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانی كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌یه‌وه، هیوای خواست له كاره‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بێت و هاوشێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ری پێشوتر گه‌شه‌ی زیاتر بدات به كه‌رتی كشتوكاڵ له سنوره‌كه و كێشه و گرفته‌كانی جوتیاران له سنوره‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی دوپاتكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا شادیه حسێن به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌وان كار له‌سه‌ر ئه‌و پلان و به‌رنامانه ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پێشوو جێبه‌جێكراون و كه‌رتی كشتوكاڵی له ناوچه‌كه‌دا گه‌شه‌ی پێدراوه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان كرد و له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی كردن به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پیشاندا بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاكۆ یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ ده‌ربڕینی پاڵپشتی و هاوكاریكردنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌به‌رنامه و پلانیاندایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك له بواری رۆشنبیری كار و پرۆژه‌ی نوێ ئه‌نجام بده‌ن و له‌و روه‌وه خزمه‌ت به سنوره‌كه بكه‌ن.
249 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|