هۆڵی دووه‌می مۆزه‌خانه‌ی شارستانی گه‌رمیان كرایه‌وه
16 / 6 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (16ی حوزه‌یران) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سنوره‌كه، له مه‌راسیمێكدا هۆڵی دووه‌می مۆزه‌خانه‌ی شارستانی گه‌رمیان له شاری كه‌لار كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، شكور محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هۆڵی دووه‌می مۆزه‌خانه‌ی شارستانی گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه كه ده‌یان پارچه‌ی شوێنه‌وار له‌خۆ ده‌گرێت و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆره‌وه كنه و پشكنینیان بۆكراوه و دواتر له هۆڵه‌كه جێگیركراون و به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی پێناسه‌ی پارچه‌كان كراوه.
ووتیشی: به‌شێك له‌و پارچه شوێنه‌وارانه له سنوری گه‌رمیان دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ندێك له‌و پارچانه‌ش مێژوویان بۆ سه‌دان ساڵ پێش زایین ده‌گه‌رێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێشكه‌ش به مۆزه‌خانه‌كه كراوه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه كه هاوڵاتیان به‌و شێوه‌یه هاوكارن و له گرنگی مۆزه‌خانه گه‌یشتوون. دواتر، بێستوون ژاڵه‌یی به نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی مۆزه‌خانه‌ی گه‌رمیان و شوێنه‌وار له‌سنوری گه‌رمیاندا، راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان ده‌كات بۆ پاراستن و گرنگیپێدان به شوێنه‌واره‌كانی سنوره‌كه و پاراستنیان.
ووتیشی: له پێناو پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی كفری له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی قه‌زاكه‌ی كردووه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كه‌مپینی پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی گه‌رمیان كۆبۆته‌وه و ئاماده‌یی ته‌واوی پیشنداوه بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانیان.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان له ووته‌یه‌كیدا جه‌ختی له گرنگی شویچنه‌وار كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان و مۆزه‌خانه‌كان پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كین بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار بۆیه هیواده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك گرنگی به شوێنه‌وار بده‌ن و هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان بكه‌ن.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه هۆڵی دووه‌می مۆزه‌خانه‌ی شارستانی گه‌رمیان كرایه‌وه.
330 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|