شاندێكی پارێزگای كرماشان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
17 / 6 / 2015
ئه‌مڕۆ (17ی حوزه‌یران) شاندێكی پارێزگای كرماشانی كۆماری ئیسلامی ئێران كه پێكهاتبوون له جێگری پارێزگاری كرماشان و قایمقامی قه‌زای گه‌یلان غه‌رب و راوێژكاری ئابوری پارێزگار، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د. شه‌هریار حه‌یده‌ری جێگری پارێزگاری كرماشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ره‌وشی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا و زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
هاوكات جێگری پارێزگاری كرماشان سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد، كه هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان هه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا به هه‌وڵ و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو، ره‌وشی بازرگانی له‌رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێخانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه ده‌چێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار بووه بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی بازرگانی له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه له‌و روه‌شه‌وه له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان هه‌موو كار ئاسانیه‌كی كردووه.
ووتیشی: بوونی په‌یوه‌ندی و سه‌ردانی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ردوولا زۆر گرنگه و هیوادارین له پێناو لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و بره‌ودان به كاره هاوبه‌شه‌كان به تایبه‌ت كاری بازرگانی به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
348 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|