مووچه‌ی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و چاودێری خێزان دابه‌ش ده‌كرێت
18 / 6 / 2015
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری گه‌شپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و چاودێری خێزان له‌سنوری گه‌رمیان دابه‌ش ده‌كرێت.
حه‌مید محه‌مه‌د به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری گه‌شپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به‌پێ خشته‌ی دانراوی بانكی شێڕوانه رۆژیی یه‌ك شه‌مه (21/6) ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (سێ و چوار)ی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و چاودێری خێزان له‌سنوری گه‌رمیان سه‌ره‌تایی دابه‌شكردنه كه به وه‌جبه‌ی یه‌ك ده‌ست پێ ده‌كات.
راشیگه‌یاند: مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌تایبه‌تیه‌كان و چاودێری خێزان هاوكارییه‌كی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ هه‌ریه‌ك له هه‌ردوو چینی خاوه‌ن پێداویستیه‌كان و چاودێڕی خێزان بره‌كه‌شی (150) هه‌زار بۆ هه‌ر مانگێك.
396 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|