بۆ چاودێریكردنی بازاڕ له ره‌مه‌زاندا سێ لیژنه دروستده‌كرێت
18 / 6 / 2015
به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی بازاڕه‌كانی سنوری گه‌رمیان و رێگریكردن له گرانفرۆشی و قۆرخكردنی بازاڕ له مانگی ره‌مه‌زانى پیرۆزدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیان چه‌ند لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی پێكده‌هێنێت.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: بۆ رێگریكردن له زیادكردنی نرخی شمه‌ك و خۆراك له بازاڕه‌كاندا و رێگری له قۆرخكردنی بازاڕ له‌لایه‌ن فۆرشیارانه‌وه به تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان سێ لیژنه‌ی پێكهێناوه و رۆژانه چاودێری بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن.
ووتیشی: له ئه‌نجامی گه‌ڕان پشكنینی لیژنه‌كانمان ده‌ركه‌وت هه‌ر فرۆشیارێك نرخی شمه‌ك زیاد بكات یان شمه‌ك و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو بفرۆشێت ئه‌وه سزا ده‌درێت و غه‌رمه ده‌كات.
374 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|