ئیداره‌ی گه‌رمیان: گرنگی به به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیاران ده‌درێت نه‌ك بازرگانه‌كان
18 / 6 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (18ی حوزه‌یران) به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه تێیدا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كفری و به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان و نوێنه‌ری جوتیارانی گه‌رمیان و نوێنه‌ری بازرگانانی بواری گه‌نم ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه تائێستا كاره‌كانی بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له سنوره‌كه به شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه‌چووه و جوتیاران له پرۆسه‌كه رازین و گله‌یی و گازنده‌یان نییه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه، پێوسته بنه‌كه‌كه گرنگی ته‌واو به به‌رهه‌می جوتیاران بدات نه‌ك گه‌نمی بازرگانه‌كان چونكه بنكه‌كه بۆ خزمه‌تی جوتیاران كراوه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند:، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و رێوشوێنه‌ی كه پێشتر ره‌چاوكراوه و گیراوه‌ته‌به‌ر ده‌بێت به‌رهه‌می گه‌نمی جویتاران وه‌ربگیرێت كه به‌پێی سیتیه‌می ناوچه‌یی ده‌بێت و به‌پێی ریزبه‌ندی جوتیارانی ناحیه‌كان.
دواتر هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه چووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ به‌هه‌مان شێوه و بێ كێشه و گرفت كاره‌كان به‌رێوه بچێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش حسێن محه‌مه‌د نوێنه‌ری جوتیاران له گه‌رمیان سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد له‌به‌رامبه‌ر باش به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم.
ووتیشی: جوتیارانی سنوره‌كه زۆر رازین له پرۆسه‌كه و رۆژانه به‌بێ كێشه و كه‌موكوری گه‌نمه‌كانیان لێوه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
346 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|