لێدوانی فه‌رمی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر دروستكردی پردی دووه‌می گرده گرده‌گۆزینه
18 / 6 / 2015
ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات، پرۆژه‌ی دروستكردنی پردی دووه‌می گرده‌گۆزینه به گوژمه‌ی زیاتر له هه‌شت ملیۆن دۆلار و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست ده‌كرێت
له‌وباره‌یه‌وه بێستون ژاڵه‌ی له راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای هاتنی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ، سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له وه‌زیر كرد كه پردی دووه‌می گرده گۆزینه دروست بكرێت، لای خۆشیه‌وه وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌لێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆه‌یه‌یدا.
راشیگه‌یاند: له ئێستادا پرۆژه‌كه له قۆناغی ته‌نده‌ریندایه بری زیاتر له هه‌شت ملیۆن دۆلاری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ته‌رخانكراوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌چته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
ووتیشی"دروستكردنی ئه‌و پرده یه‌كێكه له پرۆژه هه‌ره گرنگه‌كان بۆ سنوره‌كه چونكه ترانزیتی هه‌موو عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌یه و به‌شێكی زۆری جموجۆله بازرگانیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرده تێده‌په‌رێت".
281 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|