شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
21 / 6 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (21ی حوزه‌یران) شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق كه پێكهاتبوو له هه‌ردوو په‌رله‌مانتار (د. فه‌رهاد قادر و رێزان شێخ دلێر) سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆیونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، بارودۆخی خێزانه ئاواره‌كان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان تاوتوێكرا.
له‌سه‌رتای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د. فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ووتی: به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون ره‌وش و بارودۆخی خێزانه ئاواره‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی مه‌یدانیان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خێزانه ئاواره‌كان بارودۆخیان باشه و خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام به‌شێك له‌و ئاوارانه له سنوری ناحیه‌ی كۆكس به‌پیچی ووته‌ی رێكخراوه‌كان بارودۆخیان باش نیه.
ووتیشی: جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه له ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌وڵی خۆی داوه بۆ خزمه‌تی ئاواره‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هاوڵاتیانی ناوچه یارمه‌تی ئاواره‌كانیان داوه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق روویان له سنوری گه‌رمیان كردووه و ئه‌ركی خزمه‌تكردنی ئه‌و ئاوارانه كه‌وتۆته سه‌ر شانی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق وه‌كو پێویست ئاوری لێیان نه‌داوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به خێزانه ئاواره‌كانی گوندی شێخ له‌نگه‌ری سنوری ناحیه‌ی كۆكس سه‌ڵاح كوێخا ووتیشی: له ئێستادا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ردوو كه‌مپی (تازه‌دێ، قۆره‌توو) بۆ ئاواره‌كان كراونته‌وه و ئیداره‌ی گه‌رمیان رێگه‌ی داوه به‌و خێزانه ئاوارانه بچنه ئه‌و كه‌مپانه.
316 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|