سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ده‌كات
22 / 6 / 2015
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی تازه ده‌ستبه‌كاربوون، ئه‌مرۆ (22ی حوزه‌یران) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵای كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ لای به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی وێرای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له به‌رێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌یه‌وه، هیوای خواست له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت خزمه‌تی باش به سنوره‌كه بكات ، هاوكات ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی.
له‌به‌رامبه‌ردا، ژیلوان عادل شكور به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا پاڵپشتی و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی به گرنگ زانی بۆ سه‌ركه‌ووتن له كاره‌كانی و رایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌موولایه‌ك كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیر‌و گرفته‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی هاوڵاتیانی سنوره‌كه ده‌كه‌ین.
325 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|