به‌رێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی ئاوه‌سپی ده‌ست به‌كاربوو
30 / 6 / 2015
ئه‌مڕۆ (30ی حوزه‌یران) له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كفری، به‌رێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی ئاوه سپی ده‌ست به‌كاربوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا كه له بینای قایمقامیه‌تی قه‌زای كفری به‌رێوه‌چوو ، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامدراوه بۆ گۆرانكاری پۆسته ئیداریه‌كان، ئه‌مڕۆ به‌رێز ( عزیز محه‌مه‌د) به‌رێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی ئاوه‌سپی له سنوری قه‌زای كفری ده‌ست به‌كارده‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین هیوا سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له كاره‌كانیدا.
هاوكات هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر پشتگیری و هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی دوپاتكرده‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی عه‌بدوڵا محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ناحیه‌ی ئاوه سپی كرد، كه له ماوه‌ی رابردوودا توانیوێتی خزمه‌تێكی باش به خه‌ڵكی سنوره‌كه بكات و جێگه‌ی ده‌ستی دیار بێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش عزیز محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی ئاوه‌سپی له وته‌یكیدا، سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه ئیداریه‌كانی قه‌زای كفری و به‌رێوه‌به‌ری پێشوی ناحیه‌ی ئاوه سپی كرد بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانی و هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ تا بتوانێت خزمه‌تێكی باش به‌سنوره‌كه بكات و درێژه پێده‌ری ئه‌و كاره باشانه بێـت كه پێشتر ئه‌نجامدراوه. .
.
449 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|